Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 09:17

بۆ یەکەمجار هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی کۆنگرەی خزمەتگوزاری حەج و عومڕە دەکرێت

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ یەکشەم شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی حەج و عومڕەی سعوودییەوە بانگهێشتنامەی فەرمی پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی کۆنگرە و پیشانگه‌ی نێودەوڵەتی خزمەتگوزارییەکانی حەج و عومڕە.

کۆنگرەی خزمەتگوزاری حەج و عومڕە سبەی دووشەم لە شاری جەددە له‌ وڵاتی سعوودییه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و بۆ ماوەی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

کۆنگرەكه‌ کە لەلایەن وەزارەتی حەج و عومڕەی سعوودییەوە ئامادەکاری بۆ کراوە، وەزیری حەج و عومڕەی هەموو وڵاتانی جیهانی ئیسلامی بەشێوەیەکی فەرمی بانگهێشتکراون لەناو ئەوانیشدا بەرێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان.

کۆنگرەکە تایبەتە بە کەسانی خاوەن بڕیار لە شارەزایان و سەرۆک شاندەکانی حەج و عومڕە لە هەموو جیهانی ئیسلامی بۆ تیشکخستنە سەر پرۆژەکانی داهاتووی سعوودییە لەپێناو پەرەپێدانی زیاتر بە پرۆسەی حەج و عومڕە و هەروەها دروستکردنی پردی پەیوەندیی زیاتر و بەکارهێنان و کارپێکردنی تەکنەلۆژیای سەردەم بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشچوونی پرۆسەی حەج و عومڕە.

بڕیارە هەر لە میانەی چالاکییەکانی کۆنگرەكه‌دا بڕیار لەسەر چۆنییەتی بەرێوەچوون و دانانی میکانیزم بۆ پێشوازیکردن لە حەجی ئەمساڵ دەربکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.