Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 09:17

بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو خانەنشینەکەی ئەمڕۆ.. بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆ دەرکرا

کوردستان TV
100%

بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی، ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆ لە پارێزگای سلێمانی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا.

لە فەرمانێکی وەزاریدا کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانی لەسەرە، هاتووە "بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی پێماندراوە بڕیارمان دا بە دەست لەکارپێكێشانەوەی (سحب الید) بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆ (روقیا عومەر سەعید)، هەروەها (تارا ساڵح محەمەد)  جێگری بەڕێوەبەری بانکی ناوبراو ڕاسپێردراوە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان."

هەر لە نووسراوەکەدا بڕیارێکی دیکەش دەرکراوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنرێ و بۆ بەدواداچوون لە هۆکاری گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتییه‌كه‌ لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی.

لە فەرمانە وەزارییەکەدا جەختیش کراوەتەوە کە فەرمانەکە لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.

جێی باسە ئەمڕۆ یەکشەممە دوو هاووڵاتی خانەنشین لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیدا گیانیان لەدەست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.