Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 10:11

کازمی بەبۆنەی نەورۆز پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکات

کوردستان TV
100%


سەرۆک وەزیرانی عێراق  ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا بە زمانی کوردی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد دەکات.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی "جەژنی نەورۆز لە سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق پیرۆز دەكەم بەتایبەت گەلی كورد."

هەروەها نووسیویەتی "با ئەم بۆنە ئازیزە بكەینە دەرفەت بۆ پەرەدان بە بەهاكانی خۆشەویستی، پشتیوانیكردنی ئارامی، بنیاتنانی ئایندەیەكی گەشتر، هەروەها دەستگرتن بە عێراقەوە وەك نیشتمانێكی بەهێزی یەكگرتووی ئارام و گەشەسەندوو."

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.