بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل دەستگیر کرد، هەروەها دەستی بەسەر زیاتر لە 200 تایە گرت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەوڵێکدا پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک سێ تۆمەتباری دەستگیر کرد، لەگەڵ زیاتر لە 200 تایە دەستی بەسەردا گیرا.
ڕاشیگەیاند: هەوڵ دەدرا تایەکان بۆ سووتاندن و هەڵکردنی ئاگر بەکاربهێنرێن.
پۆلیسی دهۆک هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەش دا کە سووتاندنی تایە و تەقەکردن بە هەموو جۆرێک قەدەخەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.