Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 09:17

جێگری سەرۆکی پەرلەمان: پێویستە ھەموومان ھاوکاربین لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا

کوردستان TV
100%


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئامانجی ئێمە لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، لە داڕشتنی ھەموو ئەو کۆبوونەوانە و سەرپەرشتیکردن و زەمینەسازی، بۆ ئەوە بووە کە دووپاتی بکەینەوە ھەموو لایەکمان پابەند بین بەو کاتبەندییە دەستوورییانەی کە ھەیە، ھەموومان ھاوکاربین لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆییدا، ھاوکات پێویستە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کارا بکرێتەوە.

لە چوارچێوەی دیدار و چاوپێکەتنەکانیدا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ کونسوڵی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، دکتۆر ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، وێڕای جەختکردنەوەی لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە پێویستە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کارا بکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆن چەند نووسراوێکی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کردووە، پەرلەمانی کوردستانیش پێویستە بە ئەرکە یاساییەکانی خۆی ھەڵبستێت لەوبارەیەوە.

ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە: لە کۆبوونەوەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان، ھەمیشە جەختمان لەسەر پابەندبوون بەو کاتبەندییانە کردۆتەوە کە پرۆسەی دیموکراسی، ھەڵبژاردن و بابەتەکانی تر کە پێویست دەکات ئامادەکاریی زیاتریان بۆ بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی سێشەممە 3 ى 11 ى 2021، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنە بەڕێزەکان، لەوێ بە وردی و بە ڕوونی پێمان گووتوون فراکسیۆنە بەڕێزەکان، لایەنە سیاسییە بەڕێزەکان، لەگەڵ سەرکردایەتییەکانی خۆتان قسە بکەن کە ئێمە تەوقیتاتێکی دەستووریمان ھەیە 2022/11/6، وادەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێدێت، واتە دەبێت پێش 2022/11/5، ھەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردس2022/9/6، سەرۆکی ھەرێم ئەبێ فەرمانی ھەرێمیی بۆ دیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن دەرکردبێت و ئەبێ کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانیش پێش 9/6 بە شەش مانگ ئامادەکاریی بۆ کرابێت، ئەگەر کۆمسیۆنیشمان نەبێت پێویستە کارای بکەینەوە، وەرن بابەیەکەوە بگەینە سازان لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان و لەسەر پێکھێنانەوەی کۆمسیۆن، دوای ئەوەش چەندین کۆبوونەوەی تری دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کراوە بۆ لەیەکتر نزیککردنەوەی بیروبۆچوونی ئەو لایەنە بەڕێزانە تا بتوانین خاڵی ھاوبەش لە بیروبۆچوونەکانیان بدۆزینەوە بۆ ئەوەی میکانیزمێک بگیرێتەبەر کە ھەموو لایەک بەشداربن لە ئاڕاستەکردن و پابەندبوون بەم تەوقیتاتە دەستوورییانەی کە ھەیە.

ھەر لەو دیدار و چاوپێکەوتانەیدا، دکتۆر ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، باسی لە ئامانجەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد لە سەرپەرشتیکردنی ئەو کۆبوونەوانە و زەمینەسازیکردن بۆ لەیەکتر نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەو پرسانە و ڕایگەیاندووە: ئامانجی ئێمە لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، لە داڕشتنی ھەموو ئەو کۆبوونەوانە و سەرپەرشتیکردن و زەمینەسازی، بۆ ئەوە بووە کە دووپاتی بکەینەوە ھەموو لایەکمان پابەند بین بەو کاتبەندییە دەستوورییانەی کە ھەیە، بۆ ئەوەی ھەموومان ھاوکاربین لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆی و ئەو دەرفەتە سیاسی و یاساییانەی کە پێویست دەکا، ئەو ئامادەکارییە تەکنیکییانەی کە پێویست دەکا، چ لە نوێکردنەوەی کۆمسیۆن بێت یان ھەموارکردنەوەی یاسای کۆمسیۆن و پێکھێنانی کۆمسیۆنێکی نوێ بێت، یان دەنگدانەوە و متمانەدانەوە بەو کۆمسیۆنەی ئێستا و پڕکردنەوەی فەراغەکانی بێت، ھەر بابەتێک کە فراکسیۆنە بەڕێزەکان لەسەری کۆک ئەبن، ئێمە کاری لەسەر بکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.