بڕیارە شاری ھونەرمەندان لە ھەولێر دروست بکرێت و وەبەرھێنەری پڕۆژەکەش دەڵێ، شاری مامۆستایان بە شێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت و بە قیستی درێژخایەن دەدرێتە ھونەرمەندان.
سالار ساڵح، وەبەرھێنەری شاری ھونەرمەندان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارە شارێک بۆ ھونەرمەندانی شاری ھەولێر دروست بکرێت و پڕۆژەکە لەسەر 40 دۆنم زەوی لە شوێنێکی گونجاو دروست دەکرێت و لە 320 خانوو و شەش باڵەخانە پێک دێت و ئێستا پڕۆژەکە لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەیزانە بۆ ڕەزامەندی و دواتر دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.
وەبەرھێنەری شاری ھونەرمەندان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پڕۆژەکە بە شێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت و ڕەچاوی ھەموو پێوەرە ئەندازیارییەکان کراوە بۆ ئەوەی پێکھاتەی خانووی شاری ھونەرمەندان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لەڕووی گەرما و سەرماوە بگونجێت و بە چەند ڕووبەرێکی جیاواز دروست دەکرێن.
لەبارەی مەرجی سوودمەندبوونەوە، سالار ساڵح ڕوونی کردەوەتهوه: لەگەڵ سەندیکای ھونەرمەندان مەرجی سوودمەندبوون بۆ ھونەرمەندان دیاری دەکرێت و یەکەکانی پڕۆژەکە بە نرخی گونجاو بە قیستی درێژخایەن دەدرێتە ھونەرمەندانی شاری ھەولێر و شارەکە تایبەت دەبێت بە چینی ھونەرمەندان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.