له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست و نۆی خولی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی مۆناكۆ له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌سه‌ر یانه‌ی پاریس سان جێرمانی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌ده‌ستهێنا، مۆناكۆ به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه بوو.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی بیست‌و پێنج ویسام بن یدر گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م مۆناكۆ به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م تیپه پاریسیه‌كه چاوی له‌گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌بوو، له‌به‌رامبه‌ردا مۆناكۆ خۆراگربوو له‌به‌رده‌م پاریس و له‌خوله‌كی شه‌ست و هه‌شت كیڤن فۆلاند گۆلی دووه‌می بۆ مۆناكۆ تۆماركرد‌و ئه‌ركی تیپه پاریسیه‌كه‌ی قورس‌تر كرد.
شه‌ش خوله‌ك به‌ر له‌ته‌واوبوونی یاریه‌كه مۆناكۆ لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، ویسام بن پدر سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می مۆناكۆی تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی مۆناكۆ ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه پاریس هه‌ر له‌پێشه‌نگ دێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ست و پێنج خاڵ و مۆناكۆ چل‌و چوار خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی حه‌وته‌م دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.