له‌ولاتی ئیتاڵیا و له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری سی خولی كالچۆ، یانه‌ی یۆڤنتۆس له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی سالیرنیتانا به‌ده‌ستهێنا.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه یاریزانانی یۆڤنتۆس باشتر ده‌ركه‌وتن تا له‌خوله‌كی پێنج پاولۆ دیبالا گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد.
گوشاره‌كانی یۆڤنتۆس درێژه‌ی هه‌بوو، له‌خوله‌كی بیست‌و نۆ دۆشان فلاهۆڤیچ گۆلی دووه‌می بۆ یۆڤنتۆس تۆماركرد، به‌مجۆره گێمی یه‌كه‌م یۆڤنتۆس به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا به‌تایبه‌ت خانمه پیره‌كه زۆر هه‌ولیاندا گۆلی دیكه تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی یۆڤنتۆس ته‌واو بوو، به‌مه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و تیپه بووه په‌نجاو نۆ خاڵ و له‌خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.