له‌یاریه‌كی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را، یانه‌ی ساوساهمتۆن و مانچسته‌ر ستی رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه، یاریه‌كه به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌چوار گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ته‌واو بوو.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌و دوای تێپه‌ربوونی دوانزه خوله‌ك ره‌حیم ستیرلینگ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ستیزن تۆماركرد، له‌كۆتا خوله‌كی ئه‌م گێمه ئیمریك لاپۆرت گۆلێكی به‌هه‌له له‌خۆیان تۆماركرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا به‌گۆلێك یه‌كسان بوون.
له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی شه‌ست و یه‌ك مانچسته‌ر ستی لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، كیڤن دی برۆین سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و ستیزنی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه و له‌خوله‌كی حه‌فتاو پێنج فول فۆدین گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ مانچسته‌ر ستی تۆماركرد، سێ خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه ریاز موحره‌ز گۆلی چواره‌می بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر ستی تۆماركرد.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه یانه‌ی مانچسته‌ر ستی خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.