له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را، یانه‌ی كریستاڵ پالاس به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئیڤرتۆن به‌ده‌ستهێنا.
له‌گێمی یه‌كه‌م وله‌خوله‌كی بیست و پێنج مارك جوبه‌ی گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، چوار خوله‌ك به‌ر له‌ته‌واوبوونی ئه‌م گێمه جۆن فلیپ گۆلی دووه‌می بۆ كریستاڵ پاڵاس تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م كریستاڵ به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی حه‌فتاو نۆ ویلفرید زاها گۆلی سێیه‌م و دلنیایی بۆ كریستاڵ پالاس تۆماركرد، گوشاره‌كانی كریستاڵ بۆ سه‌ر گۆلی ئیڤرتۆن درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شت ویل هیوز گۆلی چواره‌می تۆماركرد.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی كریستاڵ پالاس ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه كریستال پالاس هاوشان له‌گه‌ڵ چێلسی خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی.
كریستال پاڵاس گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.