Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 07:24

داواكاری گشتی لەسەر گیان لەدەستدانی دوو خانەنشینەكەی سلێمانی هاتە دەنگ

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، فەرمانگەی داواكاری گشتی وەك چاودێری و سەرپەرشتیار ئامادە دەبێت لە لیژنەی لێكۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی دوو خانەنشین لە نۆرەی وەرگرتنی موچەدا لەسلێمانی.  

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی لە راگەیەنراوێكدا  بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه‌، دوای بڵاوبوونەوەی ھەوالی گیان لەدەستدانی دوو خانەنشین لە سلێمانی لە كاتی وەرگرتنی موچە، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان، بۆ بەدواداچوونی بۆ ئەم حالەتە فەرمانگەی داواكاری گشتی وەك چاودێری و سەرپەرشتیار ئامادە دەبێت لە لێژنەی لێكۆلینەوە كە پێكھاتووە لە بانكی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی، فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی بەردەوام دەبیت تاكو ئەنجامی لێكۆلینەوە دەردەچێت.  

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 20 ى 3 ى 2022، لە كاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینان، دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا، له‌راگه‌یاندراوێكیشدا وەزارەتی دارایی بڕیاری دورخستنەوەی بەرێوەبەری بانكی تانجەرۆی لەكارەكەی دەركرد و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەش بۆ هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو دوو خانەنشینە پێكهێنراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.