پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21 ى 3 ى 2022، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران.
كه‌شناسی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، لە ناوچە شاخاوییەکان له پارێزگاكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت، لە هەندێک ناوچەشدا ئەگەری بەفربارین هەیە.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، سبه‌ی سێشه‌ممه 22 ى 3 ى 2022، ئاسمانی پارێزگاكان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت، ئه‌گه‌ری باران بارینیش هه‌یه له‌هه‌ندێ كات و ناوچه‌ی جیاجیا.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فرێكی كه‌م ده‌بارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.