Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 07:25

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە كوردستانیان بە جۆش و خرۆشەوە ڕوو لە سەیرانگاکان دەکەن

کوردستان TV
100%

ئەگەرچی کەشوھەوا تا رادەیەک ساردە، بەڵام ھاووڵاتییان بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بە جۆش و خرۆشەوە په‌یتا په‌یتا روو لە سەیرانگاکان دەکەن.

هاووڵاتییان جگه‌ له‌ پۆشینی جلوبه‌رگی كوردی، ئه‌وا به‌هۆی ساردی كه‌شوهه‌واوه‌ چاكێت و جلوبه‌رگی دیكه‌یان پۆشیووه‌ و له‌ كه‌شێكی جیاواز ئه‌و بۆنه‌یه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، هاوكات له‌ به‌شێك له‌ شه‌قامه‌كانی نزیك سه‌یرانگاكان، به‌سته‌دار دانراوه‌ بۆ فرۆشتن، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان بیكڕن و بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه‌ به‌كاری بهێنن.

سه‌یرانگای هه‌ناره‌، یه‌كێكه‌ له‌ سه‌یرانگا ده‌شتایی و فراوانه‌كانی هه‌ولێر، كه‌ ساڵانه‌ زۆرترین خه‌ڵك رووی تێده‌كات، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی كه‌شوهه‌وا وه‌ك ساڵانی پێشوو نییه‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌ كاتژمێره‌كانی داهاتوودا گه‌شتیاران زیاتر رووی تێبكه‌ن.

پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه‌ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز كه‌شوهه‌وا سارده‌ و ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌یه‌.

بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر، لەسەرەتای ساڵەوە تا ئێستا نزیکەی نیو ملیۆن گەشتیار ھاتوونەتە ھەولێر و به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزیش رۆژانه‌ ده‌ هه‌زار كه‌س هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر، نەریمان فازڵ  به‌میدیاكانی راگه‌یاند: ئەمساڵ لە سەرەتای ساڵەوە تا 15ی ئادار نزیکەی 500 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەولێر. بەبۆنەی جەژنی نەورۆزیش دەتوانێت بڵێین رۆژانە 10 ھەزار کەس لە بازگەکان و دەروازەکانەوە ھاتوونەتە ھەولێر.

ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی پێشوو، پۆلیسی ھاتووچۆ رایگەیاندووە کە رێگاکانی چوونەدەرەوە و ھاتنەوە بۆ ناوشار وەک خۆیەتی و ھیچ رێگایەک تایبەت ناکرێت بە تەنیا چوونە دەرەوە یان ھاتنەژوورەوە.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ھۆشداری دابوو لەوەی ھەر ھاووڵاتییان چەک لە سەیرانگاکان بەکاربھێنێت ئەوا چەکەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.