بەگوێرەی راگەیاندراوێکی خزمەتگوزاریی باری لەناکاو، بەهۆی ئەو هێرشەی سوپای رووسیا کە لە شاری کیێڤ-ی پایتەخت کردبوویە سەر ناوەندێکی بازاڕکردن چوار کەس کوژران و یەکێکیش بریندار بوو.
بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، دوا بەدوای هێرشەکەی سوپای رووسیا کە بۆسەر ناوەندێکی بازرگانیكردن لە گەڕەکی پۆدیلیسکیی کیێڤ-ی پایتەخت ئەنجامدرابوو، تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنەکە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بریندار بوو.
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، ڤیتالیی کلیچکۆ له ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلیگرام بڵاویکردووەتەوە، لە گەڕەکی پۆدیلیسکیی شاری کیێڤ دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیسترا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.