لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت گهیشته 111 دۆلار و 50 سەنت .
رۆژی ھەینی رابردوو، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 109 دۆلار و 59 سەنت .
ئهمڕۆ دووشهممهش 21 ى 3 ى 2022، نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی برێنت بهرزبۆووه بۆ 111 دۆلار و 50 سهنت.
لە ھەمانکاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 106 دۆلار و 82 سەنت مامهڵهی پێوهكرا.
هەنگاوەکانی دیپلۆماسی و سزاکان سەبارەت بە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا لە بەرنامەی کاری وڵاتاندا دەمێنێتەوە بەتایبەتی ئەمریکا.
لەو بارەیەشەوە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رۆژی چوار شەممەی داهاتوو بەرنامەی کاری جەنگ رووسیا-ئۆکراینا، سەردانی برۆکسل دەکات، رۆژی پێنج شەممه بەشداری لە لووتکەی ناتۆ، لووتکەی G7 و لووتکەی ئەنجوومەنی ئەورووپا دەکات و پاشان سەدانی پۆڵەندا دەکات.
لەو کۆبوونەوانەدا پێشبینی دەکرێت سزاکانی سەر رووسیا فراوان بکرێن، ئەوەش نیگەرانیەکان لەبارەی دروستبوونی کێشەی دەستەبەرکردنی نەوت زیاد دەکات.
لە لایەکی دیکەوە، هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن حووسییەکانەوە نیگەرانیەکانی لەبارەی خستنەڕووی نەوت زیادکردووە، ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
لە چین کە دووەم گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا، حاڵەتەکانی توشبوونی رۆژانە بە پەتای کۆرۆنا گەیشتووەتەوە ئاستی ئەو رۆژانەی لە سەرەتای 2020دا پەتاکە زۆر چڕ بوو، ئەوەش نیگەرانییەکانی خواستی لەسەر نەوت زیاد کردووە.
چین کە یەکەم وڵاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنایە، لە دوای زیاتر لە ساڵێک حالەتێکی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تیایدا تۆمار کرا.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 111 دۆلار و 80 سەنت بۆ 114 دۆلار و نۆ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 109 دۆلار و 51 سەنت بۆ 107 دۆلار و 22 سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.