له‌چوارچێوه‌ی پێشبركێی گۆره‌پان و مه‌یدانی جیهانی نێو هۆله داخراوه‌كان، لهراكردنی شه‌ست مه‌تری كوراندا، راكه‌ری ئیتالی و پاڵه‌وانی پێشووی ئۆلۆمپیاد له‌سه‌د مه‌تری پیاوان، لامۆنت مارسیلی توانی براوه‌ی ملوانكه‌ی زێر بێت.
لامۆنت ماوه‌ی پێشبركێكهی به‌شه‌ش چركه و چل‌و یه‌ك له‌ده‌یا چركه بری، به‌مه‌ش بهجیاوازیهك زۆر له‌پێش ركابه‌ره‌كه‌ی كریستیان كۆلمانی خاوه‌ن نازناوی پێشووهات، كۆلمان ملوانكه‌ی زیوی لهملكراو مارڤین بریسیش ملوانكه‌ی برۆنی به‌ده‌ستهێنا، له‌سه‌ر ئاستی كچانیش، سیرینا مایلا توانی ماوه‌ی ركابهریهكه به‌حه‌وت چركه و حه‌فتاو هه‌شت له‌ده‌یا چركه بری، پله‌ی دووه‌میش بووه به‌شی دیڤین چارلتۆن، هه‌رچی پله‌ی سێیه‌مه بووه به‌شی گابریل كۆنینگهام، لهراكردنی چوار سه‌د مه‌تری كچانیش خاوه‌ن نازناوی یاریه‌كانی ئۆلۆمپیاد شۆنی میلار براوه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م بوو، له‌سه‌ر ئاستی پیاوانیش جیریمی ریچاردز پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، له‌پێشبركێی هه‌شت سه‌د مه‌تری كورانیش راكه‌ری ئیسپانی ماریانۆ گارسیا ملوانكه‌ی زێری برده‌وه، خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانیش گۆداڤ تسیگا توانی له‌پێش سێ راكه‌ری ئه‌سیوبیا بێت و براوه‌ی سه‌رجه‌م ملوانكه‌كانی پێشبركێی هه‌زار و پێنج سه‌د مه‌تر بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.