پسپۆڕێکى بوارى ژینگه ئاماژه به مه‌ترسى و کاریگه‌ریی مادده پلاستیکییه‌کان له‌سه‌ر ژینگه و ژیانى مرۆیى له‌سه‌ر زه‌وى ده‌کات و ده‌ڵێت: توێژینه‌وه زانستییه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که مادده پلاستیکییه‌کان به هه‌موو جۆر و شێوازه‌کانیانه‌وه هۆکارى سه‌ره‌کیى پیسبوونى ژینگەن و کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤ هه‌یه و هۆکارێکى سه‌ره‌کین بۆ نه‌خۆشییه‌کانى شێرپه‌نجه و تێکشکاندنى به‌رگه‌هه‌وا.
د. ڕێزان عومه‌ر، مامۆستاى زانکۆ و پرۆفیسۆرى یاریده‌ر و پسپۆڕى ژینگه و پیسبوون، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: به‌هۆى ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ى که به‌سه‌ر سروشت و ژینگه‌ى مرۆڤه‌کاندا هاتووه، ئاماژه و پێدراوه ژینگه‌ییه‌کان پێمان ده‌ڵێن ژینگه‌ى مرۆیى له‌سه‌ر ڕووی زه‌وى له هه‌رکاتێکى دیکه زیاتر له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى پیسبووندایه، که‌میى سه‌وزایى و بڕینى دره‌خته‌کان، به‌کارهێنانى مادده کیمیایى و پلاستیکییه‌کان، تاقیکردنه‌وه ناوەکییهکان ئێستا به هۆکارى سه‌ره‌کیى ئه‌م پیسبوونه داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت مادده پلاستیکییه‌کان به‌هۆى ئه‌و گازه ژههراوییهى هه‌یه‌تى له‌کاتى سووتاندا هۆکارێکى سه‌ره‌کییە بۆ تێکدانى خاک و ئاو و هه‌وا و کهمبوونهوەی به‌پیتیى زه‌وى، بۆ نموونه، به‌پێى توێژینه‌وه‌ک که له‌سه‌ر بابه‌ته‌که کراوه، ده‌رکه‌وتووه %90ى مرۆڤ به‌ر ئه‌م گازه ده‌که‌ویت له ڕێى سه‌رچاوه خۆراکییه‌کانى وه‌ک به‌روبوومه ئاژەڵییهکان، بۆ نموونه، گۆشت و شیر و ماسى و مه‌حار و... هتد. جگه له‌وه‌ى که ڕاستەوخۆ مرۆڤ و گشت زینده‌وه‌ران ئه‌م گازه‌یان به‌ر ده‌که‌ویت و به‌تایبه‌تتر کاتێک کە ئه‌م مادده پلاستیکییانه ده‌سووتێنرێن و گازى ژه‌هراوى (Dioxin)یان لێ ده‌رده‌چێت کە به هۆکارێکى سه‌ره‌کیی بۆ زۆر له نه‌خۆشییه‌کانی وەک تێکدانى هۆرمۆنه‌کان و جۆره‌کانى شێرپه‌نجه داده‌نرێت.
ده‌شڵێت: باشترین به‌دیل له‌برى به‌کارهێنانى مادده پلاستیکییه‌کان ئەوەیە کە شووشه به‌کار بهێنرێت، به‌تایبه‌ت ده‌به‌ى ئاو که نابێت له جارێک زیاتر به‌کار بهێنرێته‌وه، له ڕابردوودا ئه‌م مه‌وادانه به‌کار نه‌هاتووه و ژیانیش ئاسایى به‌ڕێ کراوه، ناڕۆشنبیرییەکى زۆر هه‌یه له به‌کارهێنانى ئه‌م مادده پلاستیکییانه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى به مایکرۆپلاستیک واته پلاستیکى ورد ناسراوە له هه‌موویان مه‌ترسیدارتره و لەگەڵ خواردنه‌کاندا تێکه‌ڵ ده‌بێت و له جه‌سته‌ى مرۆڤدا ده‌نیشێت، ئه‌گه‌ر ناچار بووین ئه‌م ماددانه به‌کار بهێنین ئه‌و جۆره به‌کار بهێنرێت که به‌راورد به ئه‌وانى دیکه مه‌ترسیى که‌متره .
ڕوونیشى کرده‌وه‌ته‌وه: به‌هۆى بێڕهحمیى مرۆڤەوە ژینگه ڕووى له پیسببوونەوه، به‌تایبه‌ت ئێمه له وه‌رزى به‌هارداین و هاووڵاتییان لە هه‌رکاتێکى دیکه زیاتر ڕوو له ناوچه گه‌شتیارییه‌کان ده‌که‌ن و به ڕێژه‌یه‌کى زۆر ماددەى پلاستیکى به‌کار ده‌هێنرێت کە پێکهاته‌ى ئه‌م ماددانه شى نابنه‌وه و به سه‌دان ساڵ له زه‌ویدا ده‌مێننه‌وه، زۆر گرنگه هاووڵاتى هۆشیاریی ئه‌وه‌ى هه‌بێت که هه‌ر مادده‌یه‌ک، یان پاشه‌ڕۆیه‌ک کە له شوێنه گه‌شتیارییه‌کان فڕێ ده‌درێت، ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر تێکدان و پیسبوونى ژینگه ده‌بێت و له دوورمه‌ودا، یان نزیکمهودادا کاریگه‌رییه‌کى ڕاستەوخۆی له‌سه‌ر ژیانمان ده‌بێت، بۆیه بۆ که‌مکرنه‌وه‌ى کاریگه‌رییه‌کان ڕێگا زانستییه‌که ئه‌وه‌یه که ته‌واوى پاشه‌ڕۆکان کۆ بکرێنه‌وه و له شوێنى هه‌ڵگرتنى خاشاک فڕێ بدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.