رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕاپۆرتی ئاماری دۆخی شاره‌كانی كوردستانی ئێران و پێشیڵكاری و سزای له سێداره و به‌ندكرانی هاووڵاتییانی كوردی بڵاوكرده‌وه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراومان ، لە ساڵی 2021دا لانی کەم 58 هاووڵاتیی کورد لە سێدارە دراون و زیاتر لە 500 هاووڵاتیش دەستگیركراون، کە 89 کەسیان سزای سێدارە، بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپاوە.
هه‌نگاو ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هه‌ر لەو ماوەیەدا 238 کۆڵبەر و کاسبکار و هەروەها 31 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و بریندار بوون و 50 هاووڵاتیش بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی و 17بەندکراویش لە بەندیخانەکانی کوردستانی ئێران گیانیان لە دەست داوە. هەروەها 81 کرێکار بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەست داوە و 460 کرێکاریش لە سەر کارەکانی خۆیان دەرکراون.
هه‌نگاو ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2021دا ، لانی کەم سزای سێدارەی 58 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
هه‌روه‌ها هه‌ر لەو ماوەیەدا سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسی کورد جێبەجێ کراوە.
لەو ژمارەیەشدا 40 کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و 17 کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد کە 27 حاڵەت بووە لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە. هەروەها لە پارێزگای کرماشان 13 حاڵەت، لوڕستان 9 حاڵەت، سنە 3 حاڵەت و ئیلام 6 حاڵەت لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد تۆمار کراوە.
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه، لە ساڵی ڕابردوودا سزای سێدارەی تۆمەتبارێک بە ناوی سەجاد سەنجەری خەڵکی مایەشتی کرماشان کە لە تەمەنی لاوی تووشی تاوان ببوو جێبەجێ کراوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤدا هاتووه، لە ماوەی ساڵی رابردوودا لانی کەم 238 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و بریندار بوون کە 48 کەسیان کوژراون و 190 کەسیان بریندار بوون.
راشگه‌یاندراوه، زیاترین کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای سنە بوونەتە قوربانی کە 101 حاڵەت بووە. لە پارێزگای کرماشان 91 کۆڵبەر و لە پارێزگای ئورمیەش 46 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هەروەها لە کۆی ئەو 238 حاڵەتە، 141 کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران، تورکیا و عێراق بوونەتە قوربانی و باقی حاڵەتەکان بە هۆی ڕووداوی سروشتی و تەقینەوەی مین و... بووە. لەو 141 حاڵەتەش 136 حاڵەتیان بە تەقەی هێزەکانی ئێران بووە.
هه‌نگاو ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، كه هه‌ر لەساڵی رابردوودا لانی کەم 3 منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ لە کاتی کۆڵبەری گیانیان لە دەست داوە و 3 کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون.
هه‌نگاو ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه هه‌ر له ساڵی رابردوودا ، لانی کەم 31 هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی کە 16 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 15 کەسیان بریندار کراون.
لە کۆی ئەو 31 کەسە 6 کەسیان ئافره‌ت و 3 کەسیان تەمەنیان خوار 18 ساڵ و منداڵ و لاو بوون.
هه‌نگاو بڵاویشی كردووه‌ته‌وه، له ساڵی رابردوودا، لانی کەم 17 بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە 8 کەسیان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لە دەست داوە و 4 کەسیان بەندکراوی سیاسی بوون.
هەروەها راشگه‌یاندراوه، 7 بەندکراو بە هۆی پێ ڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانیان لە دەست داوە و بەندکراوێک خۆی کوشتووە و هۆکاری گیان لە دەست دانی بەندکراوێک نەزانراوە.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، هه‌ر لە ماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە 500 هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
راشیده‌گه‌یه‌نن، هەتا ئێستا ناسنامەی485 کەس لە دەستبەسەر کراوەکان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە کە زۆربەیان کە 401 حاڵەت بووە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون. هەروەها لەو ماوەیەدا 57 چالاکی مەدەنی، 19 چالاکی مەزهەبی و 8 چالاکی کرێکاری و پیشەیی دەستبەسەر کراون.
هەروەها، لەو ژمارەیە 37 کەسیان ئافره‌ت و 19 کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان خوار 18 ساڵ بووە. لەم ساڵدا 7 چالاکی بواری میدیا، 6 قوتابی ، 7 مامۆستای قوتابخانە و پارێزەرێک لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: زیاترین ڕێژەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان بە 215 حاڵەت لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە. هەروەها لە پارێزگاکانی سنە 211 حاڵەت، کرماشان 48 حاڵەت، ئیلام 9 حاڵەت و لوڕستان و خوراسان هەر کامەیان یەک حاڵەتی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد تۆمار کراوە.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت، هه‌ر له ساڵی 2021، لانی کەم 89 چالاکی کورد لەلایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دادگایی کراون و سزای سێدارە و بەندکران و لێدانی قامچییان بە سەردا سەپاوە.
بەپێی ئامارەکانی هەنگاو، 86 هاووڵاتی سەرجەم سزای 340 ساڵ بەندکران و لێدانی 240 قامچییان بەسەردا سەپاوە و سێ چالاکی سیاسیش سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە، لە ساڵی ڕابردوودا مامۆستایەکی قوتابخانە، 2 قوتابی، 7 چالاکوانی بواری میدیا، 17 چاڵاكوانی ئافره‌ت و لاوێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.