ئه‌ستێره‌ی پۆله‌ندی یانه‌ی بایره‌ن میونشنی ئه‌ڵمانی رۆبرت لیڤاندۆڤسكی به‌تۆماركردنی دوو گۆل له‌یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی یۆنیۆن له‌خولی ئه‌ڵمانیا، كۆی گۆڵه‌كانی بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ گه‌یانده سی و یه‌ك گۆڵ، به‌مه‌ش لیڤانۆڤسكی بۆ سێیه‌مین وه‌رزه‌ی له‌سه‌ر یه‌كه كه سی گۆڵ یان زیاتر تۆمار ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ پێنجه‌مین جاریشه كۆی گۆڵه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌م ژماره‌یه.
تۆری هه‌والی ئۆبتا روونیكردۆته‌وه لیڤا له‌م وه‌رزه‌دا تا ئێستا سی و یه‌ك گۆلی تۆماركرده‌وه‌و له‌پێشه‌نگی گۆڵكارانی خولی وڵاته‌كه‌ی دێت، به‌مه‌ش لیڤاندۆڤسكی به‌جیاوازی یانزه گۆڵ له‌پێش پاتریك چیكی هێرشه‌به‌ری یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌كروزن دێت.
هه‌روه‌ها لیڤاندۆڤسكی كۆی ژماره‌كانی له‌گه‌ڵ گێرد مۆله‌ری ئه‌ڵمانی یه‌كسان كرده‌وه، لیڤاندۆڤسكی له‌دوو وه‌رزی رابردوو به‌تۆماركردنی سی و چوار گۆڵ یاخود چل و یه‌ك گۆل له‌پێشه‌نگی گۆڵكارانی خولی وڵاته‌كه‌ی دێت، هه‌رچی له‌هیلی گۆڵپارێزه، مانوێل نۆیه‌ری ئه‌ڵمانی توانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌تۆماركردنی ژماره پێوانه‌ییه‌كان، نۆیه‌ر سێسه‌دو یانزه بردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه باڤاریه‌كه به‌ده‌ست هێناوه، له‌رابردوو ئه‌م ریكۆرده به‌نێوی ئۆلیڤه‌ر كانی گۆڵچی پێشووی ئه‌ڵمانیا بوو كه سێ سه‌د و ده یاری پارێوگاری له‌تۆری گۆڵه‌كه‌ی كردوه.
له‌بۆندس لیگادا لیڤانۆڤسكی بۆ سێیه‌مین وه‌رزه له‌سه‌ر یه‌ك كه زیاتر له سی گۆڵ تۆمار ده‌كات

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.