ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک لە 31ـەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کەرکووک ڕایگەیاند، هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤێنی باڵادەستە و نکۆڵی لە مافەکانی گەلی کوردستان دەکات و هەمان ئەزموونی داگیرکاری و تەعریبکرنی ڕژێمەکانی پێشوو دووبارە دەکەنەوە، بێ سوودوەرگرتن لە مێژوو و وانەکانی ڕاپەرینی گەلەکەمان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ئەمڕۆ دووشەممە پەیامێکی بەبۆنەی 31ـەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کەرکووک بڵاوکردەوە و تێیدا هاووڵاتییانی کەرکووک دڵنیا دەکاتەوە کە دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام نابێت و دەڵێت: لەم یادە پیرۆزەدا جەماوەری شاری کەرکووکی دڵی کوردستان و گەرمیان و دووز و خانەقین و مەخمور و مەندەلی و شەنگالی خۆڕاگر دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو دۆخە نائاساییەی ئێستا لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە کەرکووک دەگوزەرێت قبووڵکراو نییە و بەردەوام نابێت و لەو پێناوەدا هەموو هەوڵ و ڕێگایەگ دەگرینەبەر بۆ سەلماندنی کوردستانیەتی کەرکووک بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.
دەقی پەیامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-کەرکووک:-
پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیان لە (31)ـەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کەرکووکی دڵی کوردستان لە ڕاپەرینی بەهاری 1991
سڵاو و ڕێز بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەرین و شەھیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدە سەربەرزەکانی کورد و کوردستان.
سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان سیمبوڵی خەبات و بەرگریکاری بەدەستھێنانی ماف و ئازادیی گەل و ڕزگار کردنی خاکی کوردستان.
یادی جەژنی نەورۆز، یادکردنەوەی سەرکەوتنی ھەقە بەسەر ناھەق و ستەمکاریدا "یادی نەھێشتنی سەختی و سەرما و سۆڵی زستان و ھاتنی بەھار و شادی و کەشوھەوای گونجاوە و یادی سەرکەوتنی بیری پاك و ئازادیخوازە بەسەر ستەم و داگیرکاری و دیکتاتۆریدا و، یادی جەژنی نەورۆز ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کوردییە"، یادی ڕزگارکرنی کەرکووكی دڵی کوردستانە لە ڕژێمی بەعس لە 20-3– 1991.
ئەمڕۆ سی و یهك ساڵ بە سەر ڕۆژێکی گرینگ و پیرۆز و پرشنگدار لە ڕۆژانی سەرکەوتنی پر شانازی و شکۆ لە مێژووی تێکۆشان و قوربانیدانی گەلەکەمان تێدهپهرێت کە گەیشتنی ڕاپەرینی مەزنی بەهاری 1991 بوو بە قۆناغ و لوتکەی سەرکەوتنەکانی کە ئامانجی لە مێژینەی جەماوەری سەربەرزی کوردستان و شەهیدە سەربڵندەکان و پێشمەرگە قارەمانەکان بوو، کە تێیدا کەرکووکی دڵی کوردستان ڕزگار کرا و ئاگری نەورۆزی پیرۆز بە ئازادی لە شارەکەدا هەڵکرا.
لەم یادە پڕ شکۆیەدا جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی ڕاپەرین و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەکەین.
پیرۆزبایی لە ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی و خەڵکی سەربەرزی کوردستان بە گشتی و کەرکووک بە تایبەتی دەکەین.
سڵاو دەنێرین بۆ گشت کورد و کوردستانییەکی دڵسۆز کە لە ھەندەراندا دەژین.
سڵاو و سەربەرزی بۆ گشت ئاوارەکانی کەرکووك و ناوچەنی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان.
سەری ڕێز و نوازش بۆ ڕوحی پاکی باوكی ڕوحیی نەتەوی کورد بارزانیی نهمر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە زندوو دادەنوێنین.
ڕیشەی ڕاپەرین و ئازادکردنی کەرکووک بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمان دەگەڕێتەوە، بۆ خەبات و شۆڕش و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران لە جینۆساید و ئەنفال و ڕاگواستن و بەرهەمی قوربانیدانی بێشوماری شەهیدی سەربەرزی کوردستانە و ئامانج و ئەرکی نەتەویی و نیشتمانیی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بوو دژ بە سیاسەتی دیکتاتۆری داگیرکەرانی خاک و مافی خەڵکی کوردستان.
کەرکووک هەمیشە هێمای ئازادی و سیمبوڵی خەباتی نیشتیمانی و نەتەوایەتیی گەلی کوردستان بووە، بارزانیی نەمر فەرموویهتی (کەرکووك دڵێ کوردستانە). بڕیاری سەرکردایەتیی سیاسیی کورد و ئیرادەی بەهێزی جەماوەری کوردستان بە هەموو چین و توێژ و پێکهاتەوە بۆ ڕزگارکردنی کەرکووک بڕیارێکی مێژوویی ئامانجدار بوو و سەلمێنەری ئەو ڕاستییە بوو کە کەرکووک خاکی دانەبڕاوی کوردستانە و تەعریبکردن و داگیرکاری و چەواشەکاری هیچ کات نەیتوانیوە ڕاستییەکان بشارێتەوە.
قەوارەی دهستووری و یاسایی هەرێمی كوردستان و پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە چەندین دەسکەوتی گەورەی بۆ گەلەکەمان دەستەبەر کردووە، بەرهەمی خەباتی دێرینی گەلەکەمان و ئەو ڕاپەرینە مەزنەن.
ئەمرۆ کەرکووک دوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر دیسان داگیرکراوە و هێزی سەربازیی نامۆ و ئیدارەیەکی ناشەرعی و پارێزگارێکی سەپێندراوی بەوەکالەت لە شارەکە دەسەڵاتدارە و هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤێنی باڵادەستە و نکۆڵی لە مافەکانی گەلی کوردستان دەکات و هەمان ئەزموونی داگیرکاری و تەعریبکرنی ڕژێمەکانی پێشوو دووبارە دەکەنەوە، بێ سوودوەرگرتن لە مێژوو و وانەکانی ڕاپەرینی گەلەکەمان.
لەم یادە پیرۆزەدا جەماوەری شاری کەرکووکی دڵی کوردستان و گەرمیان و دووز و خانەقین و مەخمور و مەندەلی و شەنگالی خۆڕاگر دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو دۆخە نائاساییەی ئێستا لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە کەرکووک دەگوزەرێت قبووڵکراو نییە و بەردەوام نابێت و لەو پێناوەدا هەموو هەوڵ و ڕێگایەگ دەگرینەبەر بۆ سەلماندنی کوردستانیەتی کەرکووک بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.
دڵنیابن ھیچ ھێزێك ناتوانێت پارتی دیموکراتی کوردستان و کەرکووک و کەرکووکییەکان و گشت کوردستان لەیەك جودا بکاتەوە.
بەرز و پیرۆزبێت یادی ئازادکردنی کەرکووک. پیرۆزبێت جەژنی نەورۆز لە هەموو خەڵکی کوردستان.
سەری ڕێز و نوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەرین و شەھیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدە سەربەزەکانی کورد و کورستان.
سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان سیمبوڵی خەبات و بەرگریکار لە بەدەستھێنانی ڕزگاریی خاك و ئازادی و مافی گەل وپاراستنیان.
دکتۆر کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.