Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 05:40

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماری هاتنی گەشتیارانی بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمڕۆ دووشەممە ئاماری هاتنی گەشتیارانی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی 5 ڕۆژدا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکەدا هاتووە "بەپێی ئامارەكانی تا ئێستە تۆمار كراون، لەماوەی 15ی ئادار تا دوێنێ یەكشەممە، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و سلێمانییان كردووە كە زۆربەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون."

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە زیاتر لە 52 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشیارییەكانی سلێمانییان كردووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار  ئاماژەی بەوەش دا کە لەماوەی چەند ڕۆژی پێش هاتنی جەژنی نەورۆزدا، هەڵمەتێكی فراوانییان لەسەر ئاستی هەموو كوردستان بۆ خاوێنكردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكان جێبەجێ كرد و ئەم هەڵمەتەش لەدوای جێهێشتنی گەشتیاران لەو شوێنانە بەردەوام دەبێت. جەختیشی کردۆتەوە کە هیوادارن سروشتی جوانی كوردستان بە خاوێنی ڕابگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.