Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 05:40

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی کچە مۆدێلێکی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە کچە مۆدێلێکی کورد بەتۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان و دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی کچە مۆدێلێک بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "لەسەر سکاڵای  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگای هەڵەبجە بەتۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان و دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە مەفرەزەی بنکەی پولیسی  فریاکەوتنی هەڵەبجە  تۆمەتبارێکیان لەشاری  سلێمانی دەستگیر کردووە."

ئەوەشی خستەڕوو کە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی  پولیسی پارێزگای  سلێمانی  و دەزگا ئەمنییەکانی  دیکە  تۆمەتبار (س.ی.ئـ) لەدایکبووی  1994/ دانیشتووی سلێمانی گوندی  ئەڵمانی  بەپێ ماددەی  2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێری  پەیوەندیکردن دەستگیر کرا.

ئاماژەی بەوەش دا کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە  تاوەکو ڕێکەوتی 30/03/2022  زیندانی کرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی  لە بنکەی پۆلیسی  شەهید  سەرکار  بۆ ڕێکخراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.