لە ئاکامی هێرشێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا بۆ سەر خاڵێکی چاودێری سوپای عێراق لە نزیک قەزای داقوق لە شاری کەرکووک، سەربازێکی عێراقی کوژرا.
گوتەبێژی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، عامر نووری، لە لێدوانێکیدا به كهناڵهكانی راگهیاندنی راگهیاند، لە نزیک گوندی ئەلبو محەمەد لە قەزای داقوق لە باشووری کەرکووک، هێرش کراوەتە سەر خاڵێکی چاودێری سوپا.
نووری باسی لەوە کرد کە، هێرشەکە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە بە چەکی سووک ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە.
هەروەها گوتەبێژی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوە کرد کە دوای هێرشەکە لە نزیک قەزای داقوق ئۆپەراسیۆن دەستی پێکردووە و، لە ناوچەکانی گوندەواری باشووری قەزاکە درێژەی هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.