سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی رایگەیاند کە پێویستە ئەو پرسانەی کە لەگەڵ رووسیا دانوستانی لەسەر دەکرێت، لە ئۆکراینا بخرێنە ریفراندۆمەوە.
ڤۆلۆدیمیر زێڵینسکی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند کە ھەرچەندە وڵاتەکەی ئەندامی ناتۆ نییە، بەڵام وڵاتانی ھاوپەیمان ئامادەن پشتیوانی لە مەرجەکانی بە ئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆدا بکەن.
سەرۆکی ئۆکراینا ئاشکراشی کرد کە پێویستە ئەو پرسانەی کە لەگەڵ رووسیا ئەگەری دانوستانیان لەسەر ھەیە، بە پرسەکانی گەرەنتی ئەمنییەوە، بخرێتە ریفراندۆمەوە لە ئۆکراینا.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی گوتیشی: ھەروەکو بە تیمی دانوستکارم راگەیاندووە، ئێوە لە کاتێکدا کە باسی ئەو ھەموو گۆڕانکارییە دەکەن کە لەوانەیە مێژوویی بن، ناتوانین ھیچ شتێک بکەین، دەبێ بەرەو ریفراندۆم بچین. گەل بڕیار لەسەر شێوازی دانوستان دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.