Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:26

تایلۆر فریتز نازناوی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ماستەرزی ئیندیان وێڵزی ئەمەریكی بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


یاریزانی ئەمەریكی تایلۆر فریتز نازناوی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ماستەرزی ئیندیان وێڵزی ئەمەریكی لە یاری تێنسی سەرزەوی لە ئاستی پیاوان بەدەستهێنا، لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا، فریتز بە دوو كۆمەڵەی بێ‌ بەرامبەر لە ڕافائێل نادالی ئیسپانی بردەوە.
 یاریەكە ڕووبەڕوو بوونەوەیەكی بەهێزی لە نێوان هەردوو یاریزان بەخۆوە بینی كە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر و شەش خولەك بەردەوام بوو.
 ئەنجامی كۆمەڵەكانیش شەش سێ‌، حەوت شەش بوو، بە بردنەوەی لەم یاریەدا، فریتزی تەمەن بیست و چوار ساڵ كۆتایی بە زنجیرە سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی نادال هێنا كە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە بیست یاری لەسەریەكی لە پێشبڕكێكانی تێنسی سەرزەوی بردۆتەوە، هاوكات فریتز یەكەم نازناوی لە كاروانی پیشەگەری خۆی لە پاڵەوانێتیەكانی ماستەرز بەدەستهێناو بووە یەكەم تێنسزانی ئەمەریكی لە دوای ساڵی دووهەزارویەكەوە كە نازناوی ئەم پاڵەوانێتیە دەباتەوەو له‌ ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهانیش سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی هه‌شته‌م.
 لە بەرامبەریشدا، نادال له‌ پله‌ی چواره‌مه‌وه‌ سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان، به‌ڵام نەیتوانی نازناوی ئیندیان وێڵز بۆ چوارەم جار بەدەست بێنێت كە پێشتر نازناوی پاڵەوانێتیەكەی لە ساڵانی دووهەزاروحەوت و دووهەزار و نۆ و دووهەزار و سێزدە بردۆتەوە.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.