گه‌لی كورد ڕۆژی نه‌ورۆز به جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی خۆی داده‌نێت و سرو‌تی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه و به‌رده‌وام به شێوازی بێ پێشینه له هه‌موو ساڵێكدا ئه‌م یاده ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئاگركردنه‌وه‌دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه نه‌ورۆز به یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێی كوردی داده‌نرێت به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه نه‌ته‌وه و گه‌لانی تریش له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهاندا جه‌ژنی نه‌ورۆز نه‌كه‌ن و وه‌ك بۆنه‌یه‌كی نیشتیمانی یان نه‌ته‌وه‌یی خۆیان سه‌یری نه‌كه‌ن.
نه‌ورۆز وه‌ك زۆرێك له سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن له ئاڤێستای زه‌رده‌شتدا هاتووه و به مانای ڕۆژێكی گه‌ش و باڵا و پیرۆزیش سه‌یر ده‌كرێت.
له ساڵی 1999 دا ڕێكخراوی یۆنسكۆ ڕۆژی نه‌ورۆزی له لیستی فه‌رهه‌نگی و كولتوری خۆیدا دانا و مۆركێكی مرۆیی و جیهانی پێ به‌خشی و دواتریش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی 21 ی مانگی 3 ی كرده ڕۆژێكی جیهانی.
گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی تریش جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گێڕن له‌وانه فارسه‌كان، تاجیكی و تو‌ركومانه‌كان له توركه‌مه‌نستان وپاكستانیه‌كان و ئازه‌ریه‌كان و قر‌غیزیه‌كانیش.
ئاریاییه‌كان له سه‌رده‌می كۆندا دوو وه‌رزی سه‌رما و گه‌رمایان هه‌بووه، له‌هه‌ر كام له‌م وه‌رزانه‌دا جێژنیان گرتووه كه هه‌ركامیان به سه‌ره‌تای ساڵی نوێ داناوه، یه‌كه‌میان ناو ناوه نه‌ورۆز دوه‌میشیان ناو ناوه مێهره‌گان.
ئا- كامران
نه‌ورۆز له ڕێكخراوی یۆنسكۆدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.