ئیمامی عه‌لی ( خودا لێی رازی بێت ) ده‌فه‌رموێ "ئه‌گه‌ر نه‌تزانی له‌كوێوه هاتوویت, ئه‌وا بێگومان ناشزانیت بۆكوێ ده‌ڕۆیت ". هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كازیوه‌ی ته‌مه‌نی هونه‌ری موزیكی كوردیدا ( ئه‌گه‌ر هه‌بێ) هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن هه‌ست و عه‌قڵی ئه‌كادیمی و په‌نجه‌ی داهێنه‌رانه ویستوویه‌تی له ده‌روازه‌ی ئه‌و زانیارییه چكۆلانهوه بچێته نێو ده‌ریای میلۆدی مرۆڤ هه‌ژێن.
( قادر دیلان )ی بوێر و هونه‌رمه‌ند هه‌ر زوو ده‌یزانی به‌هره‌ی خۆرسك ئه‌گه‌ر به‌وردی به زانستی موزیكی گه‌وره په‌روه‌رده نه‌كرێ, ئه‌وا به‌بێ ده‌نگی و كپی غلۆری نێو مێژوویه‌كی تاریك ده‌بێته‌وه.
( دیلان )ی هونه‌رمه‌ند هه‌میشه ده‌یزانی له‌كوێوه‌و به‌ره‌و كوێ ده‌چێ، ئه‌و ده‌ركی به‌وه كردبوو كه له‌نێو كۆمهڵگهكهیهكدا په‌روه‌رده بووه كه‌مانای هونه‌ر به‌گشتی و موزیكیش به‌تایبه‌تی ئه‌و جوانی و گه‌وره‌ییه به‌خۆوه هه‌ڵناگرێ كهزاتی پاكی ئه‌و مه‌به‌ستی بوو, چونكه تادره‌نگانێك موزیك له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌به‌شێكی كلتووری ( نامۆ‌و خه‌وش ) داده‌نرا!!! بۆیه ناچار ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌خۆی و كۆڵێك له‌خۆشه‌ویستی سروشت و بۆنی خاك و نیشتمان, وڵاتی جێهێشت و به‌ره‌و ئه‌و ئاسۆیه رۆیشت كه (موزیك)ی ناوبوو.
كه‌واتا لێره‌دا ئه‌م هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن په‌نجه داهێنه‌رانه رۆژانی تاراوگه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌وانی ته‌نیایی گرێدهداو به‌گه‌ڕان و ماندووبوون و شه‌ونخونی به‌دوای ده‌نگه سیحراوییه‌كانی زه‌مه‌ن ده‌گه‌ڕاو زۆر حه‌زی ده‌كرد له نهێنییه گه‌وره‌كانی ( میلۆدی, دانان, دابه‌شكردنی موزیك, زانستی هاڕمۆنی, كۆندێكتهر, ئۆركسترا ) بگات.
بۆیه ده‌مێكیش بوو ده‌ركی به‌وه كردبوو كه ته‌مه‌نی كه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زانسته زۆره به‌رگه‌ی نامێنێ!! ناچار له‌هه‌ر باخێك گوڵێكی هه‌ڵبژاردو بووه پێشه‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه به‌ئه‌كادیمی و زانستی موزیكه‌وه هاتنه مه‌یدان و له‌وێش له تاراوگه خه‌ونی نه‌هاته‌دی، به‌ڵام وه‌كو كوردێك و هونه‌رمه‌ندێك توانی شوێنی خۆی له گه‌وره‌ترین ده‌زگای راگه‌یاندنی وڵاتی(چیكۆسلۆفاكیا)ی ئه‌وسا بكاته‌وه،
دابه‌شكردنی(سروودی ده‌می راپه‌ڕینه ) یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مه شاكارانه‌ی ئه‌م زاته كه‌تیایدا ئۆركێسترا به‌هه‌موو گه‌وره‌یی خۆی توانیویه‌تی خه‌باتی گه‌لێكی زیندوو له‌ئامێز بگرێت, به‌رهه‌مه تۆماركرداوهكانی تریش پێویسته له‌دوا رۆژێكی زۆر نزیكدا بهئاداو ژه‌نینی كوردییانهو ئۆركێسترایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كورد بژه‌نرێت، چونكه دڵنیام گه‌ر له به‌رهه‌مه‌كانی خۆماڵی ده‌ست پێنه‌كه‌ین, ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانین به‌سه‌ر پردی په‌ڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه ره‌سه‌نه‌كانمان بگه‌ینه كار‌و شاكاری جیهانی..
ئامانج غازی
قادر دیلان له مه‌نفاوه بۆ هه‌موو دڵێك
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.