لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌فه‌رمی واده‌ی یاریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی جامی عێراقی ڕاگه‌یاند، لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه یاریه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی عێراق له دوو ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی نیسانی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی خشته‌ی یاریه‌كانیش، له ڕۆژی هه‌ینی ڕێككه‌وتی یه‌كی نیسان، یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی كه‌رخ یاریه‌كه‌ش له یاریگای ئه‌حمه‌د ڕازی له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ و له هه‌مان قۆناغی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یانه‌ی زاخۆ میوانداری یانه‌ی مه‌سافی باشوور ده‌كات و یانه‌ی كاره‌باش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌بێته‌وه، له ڕۆژی شه‌ممه ڕێككه‌وتی دووی مانگی نیسانیش، هه‌ردوو یانه‌ی زه‌وراو قوه‌ی جه‌وییه له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لوتكه‌و له دوایین یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی عێراق به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، جێگای باسه له قۆناغی شازده‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له یاریگای شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌ده‌ستهێناو به جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه له یانه‌ی شورته‌ی برده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.