سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد كه یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته لێپێچینه‌وه له‌و ڕه‌فتارو دروشم و هوتافه ڕه‌گه‌زپه‌رستانه ده‌كات كه به‌شێكی هانده‌ران له كۆتایی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی كالیاری و ئه‌ی سیی میلان له هه‌فته‌ی سییه‌می كالچیۆ له په‌یژه‌كانی یاریگای سه‌ردینیا ئارینا له به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له مایك ماینان گۆڵپارێزی میلان و ڤیكتۆر تۆمۆری یاریزانی یانه‌كه به‌كاریان هێنا.
یاریه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی میلان به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات و به‌م بردنه‌وه‌ش ڕۆسۆنێری پارێزگاری له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی ئیتاڵیا كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نیه هانده‌رانی كالیاری هوتافی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه له دژی یاریزانه ڕه‌ش پێسته‌كان به‌كار دێنن كه پێشتر هانده‌رانی یانه‌كه هه‌مان ڕه‌فتاریان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو یاریزانی یوڤێنتوس بلیس ماتویدی و مۆیس كین به‌كارهێنابوو.
هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌ی كالیاری و میلان سزاده‌درێن

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.