بۆ ئه‌نجامدانی دوو یاری له هه‌ردوو گه‌ڕی حه‌ڤده‌م و هه‌ژده‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كه‌یان، هه‌ریه‌ك له یاریزانان تیاگۆ سیلڤاو فیلیپی و فریدو ڕیتچارلیسۆن و گابرێل مارتینێلی له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه بوون كه په‌یوه‌ندیان به مه‌شقه‌كانی سه‌ماكارانی سامبا كرده‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به شێوه‌ی پێشوه‌خت و به پله‌ی یه‌كه‌می پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور شان به شانی ئه‌رژه‌نتین گه‌یشتنی بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهان مسۆگه‌ركردووه.
له گه‌ڕی حه‌ڤده‌می پاڵاوتنه‌كان و له بیست‌وپێنجی ئه‌م مانگه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی چیلی ده‌كات، پاشان له گه‌ڕی هه‌ژده‌م و كۆتایی پاڵاوتنه‌كان و له سیی ئه‌م مانگه، ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا، دوای ئه‌م دوو یاریه‌ش ته‌نها یه‌ك یاری دواخراوی پاڵاوتنه‌كان ده‌مێنێت كه له نێوان به‌رازیل و ئه‌رژه‌نتین دایه‌و تا ئێستا فیفا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.