Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:10

هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییانی كورد له‌ كوردستانی ئێران به‌تۆمه‌تی به‌شداری كردنیان له‌ نه‌ورۆز ده‌ستی پێكرد

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران، له‌شاره‌كانی كوردستاندا هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییانی كوردییان ده‌ستپێكرد.
کوردستان TV
100%

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، به‌تۆمه‌تی به‌شداریی كردنییان له‌ ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییانی كوردییان ده‌ستپێكردووه‌.

هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێت، دوێنێ ڕۆژی دووشەممە 21 ى 3 ى 2022،  لە شاری سنە  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران پێنج هاووڵاتی كوردییان به‌ناوه‌كانی،  سوهراب جەلالی  ته‌مه‌ن 60 ساڵ ، خاڵۆ جەماڵ ئەسەدی ته‌مه‌ن 65 ساڵ، دایە بەتوول ئەعزەمی 75 ساڵ، فواد عەنایەتی ته‌مه‌ن 35 ساڵ ، ئاریانا سه‌لیمی ته‌مه‌ن 14 ساڵ، به‌تۆمه‌تی به‌شداری كردنییان له‌ ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا ده‌ستگیر كردووه‌ و  تا ئێستاكه‌ش هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆمافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، له‌ شاری  پیرانشار دوو هاووڵاتی دیكه‌ی كورد به‌ناوه‌كانی ساسان پاداش و ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵی به‌تۆمه‌تی به‌شداری كردنیان له‌ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن هێزه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.