دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته شاری به‌غدا.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئێستا له شاری به‌غدایه.
بڕیاره ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ربژێری سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ شانده‌كه و سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌نجام بده‌ن بۆ گفتوگۆكردن و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به بابه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
بڕیاره رۆژی شه‌مووی داهاتوو ڕێكه‌وتی 26/3/2022 كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د كه ئێستا وه‌زیری ناوخۆیه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاكه به‌ربژێری پارتییه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.