شاندێكی هەرێمی كوردستان لە دیاربەکر بە سەرۆكایەتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەشداری لە یەكەمین پیشانگهی گەشتوگوزار و چێشتلێنانی میزۆپۆتامیا دەكات كە بڕیارە لە ڕۆژانی 24 تاوەکو 27ی ئادار بەڕێوە بچێت.
لە پێشانگهكه هەریەك لە ئیسماعیل مینەخان بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر و د.خەیری وسوو بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دهۆک و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ژوورەكانی بازرگانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و ژمارەیەكی زۆری لە خاوەن كار و بزنسمانی هەرێم بەشداری دەكەن.
پێشانگهکە لەلایەن پارێزگا و سەرۆكایەتی شارەوانی دیاربەكر بە بەشداری چەندین وڵاتی ناوچەكە ڕێكخراوە.
بڕیارە شاندی هەرێمی کوستان چەندین دیدار و كۆبوونهوهی فەرمی ئەنجام بدات، ئەمە جگە لە نیشاندانی پێشكەوتنەكانی كەرتی گەشتیاری لە هەولێر و شار و شارۆچكەكانی هەرێم و تیشكخستنەسەر باری ئارامی و سەقامگیری كوردستان و هاندانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.