به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانیی سۆران زانیاری له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ماڵێك له گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه بڵاو كرده‌وه كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 2 منداڵ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ سێشەم کاتژمێر 3:14 خولەکی دوای نیوەڕۆ ئاگادار کراینەوە بە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی بەختیاری قەزای سۆران، دەستبەجێ تیمی ئەمادەباشی بنکەی بەرگریی شارستانی سۆران دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو دوای 10 خولەک کارکردن توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ڕاشیگه‌یاند: بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو ئاگرەکە لە ماڵی هاووڵاتی (ئه‌حمه‌د به‌هرام چیچۆ) بووە و هۆکاری ڕووداوەکە سۆپای نەوت بووە کە نزیک بووە لە پەردەی پەنجەرە و دوای گڕگرتنی تەشەنەی کردووە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەداخەوە جگە لە زیانی ماددی، دوو منداڵی تەمەن 3 ساڵ بە ناوەکانی (شایستە ئه‌حمه‌د به‌هرام چیچۆ) و (یادگار یوونس چیچۆ) سوتاون و دەست بەجێ گیانیان لە دەستداوە.
له كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لەلایەن تیمەکانیان تەرمی دوو منداڵه‌كه گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی لە سۆران.










کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.