وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 24 خێزانی داعشی عێراقی له كه‌مپی هۆلی سووریا ڕاگه‌یاند.
كه‌ریم نووری بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: 24 خێزانه‌كه دوێنێ دووشه‌م بهڕێوشوێنێكی ئه‌منی توند گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و خێزانانه‌ی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه مه‌ترسی و هیچ تۆمه‌تێكی دادگایان له‌سه‌ر نییه.
ڕاشیگه‌یاند: له ماوه‌ی ڕابردوودا 453 خێزانی داعش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و له كه‌مپی جه‌دعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا جێگیر كراون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و 24 خێزانه‌ی دوێنێ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ پارێزگاریكردن له ژیانیان به ڕێوشوێنێكی توندی ئه‌منی و نهێنی له پارێزگای ئه‌نبار گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پێشتریش 74 خێزانی تر به‌هه‌مانشێوه گهڕێندرابوونهتهوه.
جێی باسه به‌گوێره‌ی داتاكان تا ئێستا نزیكه‌ی 30 هه‌زار عێراقی له كه‌مپی هۆل له سووریا ماون و زۆربه‌شیان ئافره‌ت و منداڵ و پیرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.