به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شه‌وهه‌وای سبه‌ی چوارشه‌م له سێیه‌م ڕۆژی نه‌ورۆز ئاشكرا كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌وی به‌مشێوه‌یه بڵاو كرده‌وه: ئەم شەو ئەگەرى نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەرى دڵۆپە باران هەیە لە ناوچەى جیا جیاى هەرێم.
بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ سبه‌ی له سێیه‌م ڕۆژی نه‌ورۆز گه‌شت و سه‌یران بكه‌ن، ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا له‌مڕۆ گه‌رمتر ده‌بێت و بۆ سه‌یران ته‌واو گونجاو ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: سبەى پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ پلەکانى گەرمای ئەمڕۆ سێشه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.