نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بۆ جارێکی دیکە، دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا زانیارییە پیشەسازییەکان نیشانی دا کە نرخی نەوت لە هەفتەی ڕابردوو دابەزیوە.
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنێت ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەکانی جیهان بە 117دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێکراوە، هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تێکساسیش 30 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 111 دۆلار و 76 سەنت .
جێی باسە بڵاوبوونەوەی بانگەشەکان لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیاری ئابلۆقهخستنهسهر نەوتی ڕووسیا لەلایەن وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کاریگەری کردە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.