Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 08:29

ڤیان سەبری بۆ کوردستان تیڤی: تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەرکی هەموو لایەنەکانە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەرکی هەموو لایەنەکانە و ئەم هەنگاوە پەیوەستە بە مافە دەستوورییەکانی دیکەوە.

ڤیان سەبری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەرکی هەموو لایەنەکانە، تێپەڕبوونی ئەم هەنگاوە پەیوەستە بە مافە دەستوورییەکانی دیکەوە، وەک هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی داهاتووی عێراق.

ڕاشیگەیاند:هەوڵ دەدەین لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان گرەنتی تەواوبوونی ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەست بهێنین.

ئاماژەی بەوەش دا شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی حزبەکە ئێستا لە بەغدایە و لە ئەرکێکی سیاسیدا بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کە ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگی هەموو لایەنەکانە.

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.