وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە واشنتۆنی تۆمەتبار کرد بە دروستکردنی بەربەست لە گفتوگۆکانی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکراینا، جەختیشی کردۆتەوە کە ئەمریکا مەبەستییەتی لە ڕێگەی سەپاندنی سزاکانەوە دەیەوێت بەسەر جیهاندا زاڵ بێت.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ڕەوشی گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئۆکراینا سەختە، بەهۆی ئەوەی ئۆکراینا بەردەوام هەڵوێستەکانی دەگۆڕێت و جێگیر نین.
ڕاشیگەیاند: زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت ڕۆڵی نێوەندگیری ببینن، ئێمە دژی ئەوە نین، بەڵام هێڵی سوورمان هەیە.
ئەو وەزیرە جەختیشی کردەوە کە ئەمریکا دەزانێت کە بەخێرایی کۆتاییهاتنی ئەم کێشانە لە بەرژەوەندی ئەوان نییە، بۆیە بەربەست لەبەردەوم گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دروست دەکات، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی سەپاندنی سزاکانەوە بەسەر جیهاندا زاڵ بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.