شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی سعوودییه به‌شداریی له 19مین كۆنگره‌ی گه‌شه‌كردنی شاره‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان كرد.
شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوون له پارێزگاری سلێمانی، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی به‌غدا به‌شدارییان له 19مین كۆنگره‌ی گه‌شه‌كردنی شاره‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان كردووه.
كۆنگره‌كه دوێنێ سێشه‌م ده‌ستی پێ كردووه كه تێیدا هه‌موو شاره دیاره‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له مۆریتانیاوه تا عێراق به‌شدارییان كردووه.
كۆنگره‌كه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كۆتایی دێت.
له یه‌كه‌م ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌دا هەریەک لە میری ناوچەی ڕیاز و جێگرەکەی و وەزیرە پەیوەندارەکان و باڵیۆزی عێراق و وڵاتانی عەرەبی و کەرتی تایبەتی سەرمایەگوزاری و خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان و پڕۆژەکان ئامادەبوون.
گفتوگۆ لەسەر ستراتیژییەتی گەشەکردنی شارەکان و خزمەتگوزارییەکان و دەرفەتی ژیان و کار و سیسته‌می زیرەک بۆ بەڕێوەبردنی شارەکان كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.