ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته سه‌رووی 120 دۆلار به‌هۆی ڕاوه‌ستانی ته‌واوه‌تی هه‌ناردنی نه‌وتی خاوی ڕووسیا و كازاخستان له ڕێگه‌ی بۆڕی نه‌وتی قه‌زوینه‌وه.
نرخی نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 5.22 دۆلار كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 4.5% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 120.70 دۆلار.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه و 4.83 دۆلاری هاته‌سه‌ر و به‌ڕێژه‌ی 4.4% گرانتر بوو و گه‌یشته 113.94 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی نرخی نه‌وت به‌هۆی ئه‌وه بووه كه گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ڕووسیا و كازاخستان له ڕێگه‌ی بۆڕی قه‌زوین به‌ته‌واوی ڕاوه‌ستێنرا، بۆڕی گواستنه‌وه‌ی قه‌زوین یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بۆڕییه‌كانی نه‌وت له جیهاندا و به‌تایبه‌ت نه‌وتی ڕووسیا و كازاخستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان ده‌گوازێته‌وه.
لای خۆشییه‌وه دۆج كینگ گه‌وره ڕاوێژكار و پسپۆڕی ئابووری پێیوایه به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕاینا، نرخی نه‌وت ئه‌مساڵ بگاته 150 دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.