له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان به فه‌رمی ناوی به‌ربژێرانیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێی عێراق ڕاگه‌یاند.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌چوو، حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاند به‌ناوی "هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمانی".
عه‌زاری ڕاشیگه‌یاند: هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمانی به فه‌رمی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید به‌ربژێری ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر باقر سه‌دریش به‌ربژێری ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
بڕیاره ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو له په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.