بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگهیاند، پلانهكانیان سهركهوتووبوون و جەژنی نهورۆز بە سەلامەتی و بێ كێشە بەڕێوەچوو.
عەمید دلێر نەجاڕ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگهیاند: ئەو پلانە ئەمنییەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و گشت هێزە ئەمنییەکانی تری شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژانی نەورۆز دامانڕشتبوو، سەركەوتوو بوو.
ڕاشیگهیاند: لەم سێ رۆژەی جەژنی نەورۆزدا، جیاواز لە جەژنەكانی پێشووتر، هاووڵاتییان و گەشتیاران لەوپەڕی ئارامیدا جەژنیان پیرۆز كرد و لەناو شار و سەیرانگاكانیشدا سەروماڵیان پارێزراو بوو.
ههروهها ڕایگهیاند: سەركەوتنی ئەو پلانە ئەمنییەی دانرابوو، جێگەی دڵخۆشییە كە ئەو جەژنەش بە سەلامەتی و بێ كێشە بەڕێوەچوو، ئێمەش وەك هەمیشە پارێزەری سەر و سامانی هاووڵاتییانین و خۆمان بە خزمەتكاری راستەقینەیان دەزانین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.