Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 23:00

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشەم لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک مەسعود بارزانی و شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی ڕزگاریی نیشتمانی کرد و ئەو پێشهاتەی بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم دا.

سه‌رۆك بارزانی هیواشی خواست ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و بەدیهاتنی داخوازیی هاووڵاتییان و هەروەها سەقامگیریی و بووژانەوە بەدی بهێنێت بۆ هەموو لایەک.

جێی باسه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سیاده‌ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی به‌ناوی "هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان"‌ ڕاگه‌یه‌نرا و به‌فه‌رمیش هه‌ریه‌ك له‌ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ربژێر كران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.