هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، راگەیاندنی هاوپەیمانی سێقۆڵی دووپاتکردنەوەی پێکەوەیی و پابەندبوونە بە رێکەوتنی دەستنیشانکردنی کاندیدانی هەردوو پۆستی سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق.
هۆشیار زێباری دوای راگەیاندنی پێکهێنانی "هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان" لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و رەوتی سەدر و هاوپەیمانی سەروەریی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
هۆشیار زێباری نووسیوویەتی: کۆنگرەی رۆژنامەوانیی هاوپەیمانی سێقۆڵی دووپاتکردنەوەی پێکەوەیی و پابەندبوونە بە رێکەوتنی دەستنیشانکردنی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرکۆمار و کاندیدی رەوتی سەدر بۆ سەرۆکوەزیران بۆ رزگاکردنی پرۆسەی سیاسیی و هەڵبژاردنەکان.
هۆشیار زێباری راشیگەیاندووە: لایەنی ناڕازیی سەرجەم ئامرازەکانی راگەیاندن و دادوەریی خۆی بۆ خاوکردنەوە و شێواندنی پرۆسەکە بەکاردەهێنێت.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 23 ى 3 ى 2022، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان به فه‌رمی ناوی به‌ربژێرانیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێی عێراق ڕاگه‌یاند.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ، حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاند به‌ناوی "هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمانی".
عه‌زاری ڕاشیگه‌یاند: هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمانی به فه‌رمی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید به‌ربژێری ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر باقر سه‌دریش به‌ربژێری ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
بڕیارە رۆژی شەممە 26ی ئادار، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێ بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.