شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستیی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەددین راگەیاند.
شانەکە بڵاویکردەوە کە، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سەڵاحەددین، چوار تیرۆریستیی داعشیان دەستگیرکردووە.
باسی لەوەش کردووە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە لێکۆڵینەوەکاندا، دانیان بەوەدا ناوە کە، لە ماوەکانی رابردوودا، چەندین کردەی تیرۆریستییان دژبە ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان ئەنجامداوە، ھەروەھا پاڵپشتی لۆجستییان پێشکەش بە تیرۆریستانی داعش کردووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.