Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 00:44

رووسیا یەکێک لە تاقیگەکانی وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبڵی تەقاندەوە

کوردستان TV
100%


ئاژانسی ئۆکراینی کە بەرپرسە لە ناوچەی قەدەغەکراو رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا تاقیگەیەکیان لە وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبڵ تەقاندەوە، ئەو تاقیگەیە کاری دەکرد لەسەر بەرێوەبردنی پاشماوە تیشکدارەکان.
ئەو ئاژانسە حکوومییە راشیگه‌یاند، تاقیگەکە بە تێچووی 6 ملیۆن یۆرۆ و بە پاڵپشتی کۆمسیۆنی ئەوروپا دروستکرا لە ساڵی 2015 کرایەوە، ئاماژەشی پێدا، نموونەی زۆر چالاک لە ناوکیدی تیشکن لەخۆ دەگرێت کە لە ئێستادا لە دەستی دوژمندایە، کە ئاواتەخوازین تەنها زیان بەخۆی بگەیەنێت نەوەک جیهان.
ناوکیدی تیشن بریتییە لە ناوکێکی ناجێگیر، کە لە توخمە کیمیاییەکانە و تیشک دەردەکات.
جێی باسە، رۆژی دووشەممە ئاژانسی چاودێریی ئەتۆمیی ئۆکراینی رایگەیاند، ئامێرەکانی چاودێریکردنی تیشک لە دەوروبەری وێستگەکە لەکار کەوتن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.