لە 13ی ئاداردا، چوار گەنج لە سنووری شارهدێی مەیدانی سەربە قەزای خانەقین، لە کاتی ھەڵدانەوەی گۆڕێکی شوێنەوارییدا، ھێزە ئەمنییەکان تەقەیان لێدەکەن، دوانیان دەستگیر دەکرێن و دووانەکەی دیکەی بە ئاراستهی رووباری سیروان ھەڵدێن.
لەوکاتەوە بێسەروشوێن بوون، سەرەتا گومان دەکرا كه خۆیان بەئاوی رووبارەکەدا دابێت، دواتر گومانەکان بوون بە راستی، دوای پێنج رۆژ لە دیارنەمانیان، تەرمی یەکێکیان لە رووباری سیروان دۆزرایەوە، ئەمرۆش ئهوهی دیکەیان بەناوی ئوسامە جەلال تهرمهكهی لە نێو روباری سیروان دۆزرایەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، عەلی جەمال قەدووری رایگهیاند سەرەتا گومان دەکرا خۆیان بەئاوی رووبارەکەدا دابێت، دواتر گومانەکان بوون بەراستی، دوای پێنج رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی یەکێکیان لە رووباری سیروان دۆزرایەوە، ئەمرۆش یەکێکی دیکەیان بەناوی ئوسامە جەلال تەرمەکەیان لە نێو رووباری سیرواندا دۆزرایەوە.
کەسوکاری قوربانییەکان دەڵێن کوڕەکانمان تەقەیان لێکراوە و پێدەچێت برینداربووبن، بەڵام تا ئێستا پزیشکی دادی هیچ هەواڵێکی بڵاو نەکردووهتەوە لەبارەی ئەوەى ئاسەواری فیشەک بەجەستەیانەوە دیارە یان نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.