Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:34

له‌ باسكه‌ی ئه‌وروپا مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 له‌ یاری باسكه‌و له‌ خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسی به‌ نه‌وه‌دودوو خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ حه‌فتاو دوو خاڵ له‌ یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی میوانی برده‌وه‌.
 یاریزانانی مۆناكۆ ئاستێكی به‌رزیان له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌ پێشكه‌شكردو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وكه‌یان به‌ جیاوازی بیست خاڵ به‌ سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد، یاریزان مایك جیمس ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وی مۆناكۆ بینی و بیستوپێنج خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و شازده‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا برده‌وه‌و هه‌نگاوێكی دیكه‌ له‌ گه‌یشتن بۆ قۆناغی داهاتوو نزیك بووه‌وه‌.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.