Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 00:52

پڕۆژه‌ بڕیاری "هاوكاریكردن"ی رووسیا بۆ ئۆكراینا له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش په‌سه‌ند نه‌كرا

کوردستان TV
100%


پڕۆژه‌ بڕیاری "هاوكاری مرۆیی" بۆ ئۆكراینا كه‌ له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نۆ ده‌نگی به‌ده‌ست نه‌هێنا ره‌ت كرایه‌وه‌، چین پشتیوانی له‌ پرۆژه‌بڕیاره‌كه‌ كرد و 13 وڵاتیش ده‌نگیان نه‌دا.

له‌ كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌رنج خستنه‌ سه‌ر ئه‌و ئاكامه‌ مرۆیییانه‌ی له‌ جه‌نگی ئۆكراینا ده‌كه‌وێته‌وه‌ دانیشتنێكی ئه‌نجام دا، رووسیا به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌ "به‌ سیاسیكردنه‌" پڕۆژه‌بڕیارێكی ئاماده‌كراوی خۆی له‌ دانیشتنه‌كه‌ خسته‌ روو.

رووسیا به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه‌ بكات كه‌ كێ به‌رپرسیاره‌ له‌ جه‌نگی ئۆكراینا پرۆژه‌بڕیاره‌كه‌ی به‌ ناوی "هه‌ستكردن به‌ نیگه‌رانی له‌ ره‌وشی مرۆیی كه‌ به‌ره‌و خراپی ده‌چێت" خسته‌ ده‌نگدان له‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دا.

له‌ كاتێكدا له‌ 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ته‌نها رووسیا و چین پشتیوانییان له‌ پڕۆژه‌بڕیاره‌كه‌ كرد، 13 وڵات ده‌نگیان نه‌دا و بێلایه‌ن مانه‌وه‌.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرۆژه‌بڕیاره‌كه‌ی رووسیا نه‌یتوانی نۆ له‌ كۆی 15 ده‌نگه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت، په‌سه‌ند نه‌كرا.

بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌بڕیارێك له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش په‌سه‌ند بكرێت پێویستی به‌ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی نۆ ئه‌ندام و ره‌تنه‌كردنه‌وه‌یه‌تی له‌لایه‌ن پێنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌یییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش.

رووسیا له‌ پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌یدا به‌توندی هێرشكردنه‌ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ئیدانه‌ كردووه‌ و نیگه‌رانی ده‌ربڕیووه‌ له‌وه‌ی ره‌وشی مرۆیی له‌ ئۆكراینا به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه‌ بكات كه‌ كێ به‌رپرسیاره‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌دا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.